وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند ، سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە
ڕۆژی یەک شەممە ( ١٧ ی ئایاری ٢٠٢٦) مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
هاوکات لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
١٦ ی ئایاری ٢٠٢٦

