سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە فەریق ڕوکن جەبار نعیمە دوبی بە فەرمی وەک سکرتێری سەربازیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق (عەلی زەیدی) دەستنیشان کراوە.
ئەم گۆڕانکارییە سەربازییە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بە کابینەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی و کارنامەی وەزارییەکەی دا، کە تێیدا دەنگ بە ١٤ وەزیر درا و دەنگدان لەسەر ٩ وەزارەتی تر بۆ دوای پشووی جەژنی قوربان دواخرا.
پۆستەکانی پێشووی جەبار دوبی:
جێگری فەرماندەی هێزەکانی وشکانی عێراق.
فەرماندەی بارەگای پێشەوەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکوک.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕافیدەین.

