ئەستێرەی جیهانی ئال پاچینۆ سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، کاتێک لەگەڵ هاوڕێ کچەکەی نوور فەلاح لە نمایشی مۆدەی “Dior Cruise 2027” دەرکەوت.
ئەم ڕێوڕەسمە هونەرییە لەناو مۆزەخانەی هونەری کەرتی لۆس ئەنجلس بەڕێوەچوو، هەوادارانی ئەم ئەستێرەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان دەستخۆشییان لە بەردەوامی پەیوەندییەکەیان کرد.
دەرکەوتنی ئەم دووانەیە پێکەوە دوای ئەوە دێت، دەنگۆی جیابوونەوەیان بڵاوبووەوە، بەڵام هەر ئێستا بەم دەرکەوتنە هەموو ئەو دەنگۆیانەیان ڕەتکردەوە.
نوور فەلاح لە مانگی ئازاری ڕابردوودا وێنەیەکی خۆی و ئال پاچینۆی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، پەیوەندییەکەیان زۆر بەهێزە و ڕێز لە یەکدی دەگرن.
ئال پاچینۆ تەمەنی گەیشتووەتە 86 ساڵ و خاوەنی 4 منداڵە، بچووکترینیان ناوی “Roman”ـە کە لە ساڵی 2023 لە نوور فەلاح لەدایکبوو.
ئال پاچینۆ بەردەوام لە میدیاکاندا دەردەکەوێت و هەر ئێستا کار لەسەر پڕۆژە سینەماییە نوێیەکانی دەکات، زۆربەیان لەو بڕوایەدان، ئەم دەرکەوتنە تەنیا بۆ وێنەگرتن نەبووە، بەڵکو پەیامێکی ڕوون بووە بۆ نەیارەکانیان.
هەروەها پاچینۆ لەگەڵ منداڵەکانی دیکەی لە کاتی نمایشکردنی فیلمی “I Live Here Now” دەرکەوت، کە یەکەم ئەزموونی دەرهێنانی کچەکەیەتی بە ناوی جولی پاچینۆ.

