zagros news agency

ئیمارات هۆکاری کشانەوەی لە ئۆپێک و ئۆپێک پڵەس ڕادەگەیەنێت


​وەزیری وزە و ژێرخانی دەوڵەتی ئیمارات، ڕوونکردنەوە لەسەر بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێکخراوی “ئۆپێک” و هاوپەیمانی “ئۆپێک پڵەس” دەدات کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و جەخت دەکاتەوە کە بڕیارەکە هیچ پاڵنەرێکی سیاسی لەپشت نییە.

​سهێل مەزرووعی، وەزیری وزەی ئیمارات لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” ڕایگەیاند، بڕیاری کشانەوەی ئیمارات لە ئۆپێک و ئۆپێک پڵەس، خەیارێکی سەروەری و ستراتیژییە و سەرچاوەی لە دیدگای ئابووریی درێژخایەنی وڵات و گەشەکردنی تواناکانمان لە کەرتی وزەدا گرتووە.

​مەزرووعی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەنگاوە دوای هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر بۆ سیاسەتی بەرهەمهێنانی نیشتمانی دراوە و تەنیا پشت بە بەرژەوەندیی نیشتمانیی ئیمارات و پاراستنی سەقامگیریی بازاڕەکانی وزە دەبەستێت.

​وەزیری وزەی ئیمارات ڕەتی کردەوە بڕیارەکە پەیوەندی بە کێشەی سیاسییەوە هەبێت و وتی، “ئەم بڕیارە بە واتای بوونی هیچ جۆرە ناکۆکی و لێکترازانێک لە نێوان ئیمارات و هاوبەشەکانیدا نایەت، ئێمە بڕیارە ستراتیژییەکانمان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نیشتمانی دەدەین، دوور لە هەر پێشبینی و لێکدانەوەیەکی چەواشەکارانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا  دابەزی

سەڵاح