zagros news agency

وەزیری نەوتی عێراق : هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ٩٣ ملیۆن بەرمیلەوە دابەزیوە بۆ ١٠ ملیۆن

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە لە مانگی چوار ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خۆی بە ڕێگای گەرووی هۆرمز هەناردە کردووە، کە کەمترە لە نزیکەی ٩٣ ملیۆن بەرمیل لە مانگێکدا پێش شەڕی ئێران، وەک وەزیرە نوێی نەوتی عێراق، باسیم محەمەد، ڕۆژی شەممە لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند.

داخستنی  هۆرمز بەهۆی شەڕی ئێرانەوە، هەناردەی نەوتی عەرەبستانی سعودی، ئیمارات، کوەیت و عێراق کەمکردووە، و ئەمەش بەرزبوونی بەهای نێودەوڵەتی نەوتی لێکەوتووە.

باسم محەمەد وەزیری نوێی نەوت لە یەکەم کۆنفرانسی رۆژنامەوانی خۆی گووتی هەناردەکان لە ڕێگای هۆرمز کەمبوونە و پشت بە هاتنی کەشتییە نەوتییەکان دەبەستن، بەڵام بەهۆی کێشەکانی بیمەوە ئەو کەشتییانە ناگەنە ناوچەکە .

لە ئێستادا عێراق ڕۆژانە ١.٤ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.

هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە ڕێگای بۆریی کەرکوک–جەیهانەوە لە مانگی مەرسدا دووبارە دەستی پێکرد، دوای ئەوەی بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.

باسم محەمەد گووتی ئێمە ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕێگای (بەندەری) جەیهان دەنێرین و پلانمان هەیە کە ئەم ڕێژەیە بەرز بکەین بۆ ٥٠٠ هەزار بەرمیل”، وەزیرەکە وتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنان کەمبووەتەوە

یاسین

لیڤەرپوڵ و سڵۆت لەگەورەترین کێشە دەخولێنەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

یاسین