سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبەریی قەریانی تاران ڕایگەیاند لە کاتی شەڕدا ٥١ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی زیانلێکەوتوو لە پایتەخت دەستنیشان کراون.
عەلی نهسیری گوتی لەو ژمارەیە، ٦٩١ یەکە پێویستییان بە بەهێزکردنەوە هەیە و ١٧٩١ یەکەش دەبێت بە تەواوی بڕووخێنرێن و نۆژەن بکرێنەوە.
ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو هەڵسەنگاندنی ئاستی زیانەکان لە لایەن شارەزایانی فەرمیی دادوەری ئەنجام دەدرێت؛ لەو بارانەی بڕی زیانەکان هەتا ٥٠٠ ملیۆن تمەن بێت، لە لایەن “بانک شەهر”ـەوە کارتی ئەلیکترۆنی بە خاوەنەکانیان دەدرێت.
بە گوتەی ناسیری، لە زیانە بڵندترەکان لەو بڕە، شارەوانیی ناوچەکان ئەرکدار کراون لە ڕێگەی بەڵێندەرەوە کردەی نۆژەنکردنەوەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ جێبەجێ بکەن.
هەروەها ڕایگەیاند زیاتر لە ١٢ هەزار ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل لە کاتی شەڕدا زیانیان بەرکەوتووە.

