ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچە روونکردنەوەیەک دەدات

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەوەی لەسەریان بووە جێبەجێیان كردووە و چاوەڕوانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی چوارن، دەشڵێت: “بۆ پلەبەرزكردنەوە كاركردنی فەرمانگە و وەزارەتەكان بەردەوامە.”

هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ” ئێمە لە هەفتەی رابردووەوە، هەشت رۆژە لیستی مووچەمان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە و (میزانیەی موڕاجەعە)شمان ناردووە و ئەوەی پێویست بووە ناردوومانە.”
جەختی كردەوە: “ئەوەی لەسەر وەزارەتی دارایی و حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان پێویست بووە جێبەجێ كراوە و ئێستا ئێمە چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی عێراقین تەمویلی مووچەی مانگی چوارمان بۆ بنێرێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە بكەین.”
سەبارەت بە (هەژماری من) گوتی: “هەندێ: لێكدانەوەی هەڵە بۆ (هەژماری من) كراوە كە لە بنەڕەتدا بەم جۆرە نییە، هەژمارەكە سیستەمێكی پێشكەوتووی بانكییە و رۆژانەش لە هەموو پارێزگاكان كار دەكرێت و فەرمانبەران خۆیان تۆمار دەكەن و پڕۆژەكە هیچ گرفیێكی قانوونی نییە و بانكەكانی بەشدار مۆڵەتیان لە بانكی ناوەندیی عێراق وەرگرتووە و چاوەڕوانین دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو پرسە بەرچاو روونی بدات.”

هونەر جەمال، ئاشکرای کرد کە بۆ ئەوەی کێشە بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان دروست نەبێت، بڕیاردراوە داهاتە فیدراڵییەكان بدرێتە حكوومەتی عێراق و بۆ ئەوەش هەموو ئامادەكارییەك كراوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی رایگەیاند “بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، کاری وەزارەتەکان بەردەوامە و پێداچوونەوە بە دۆسییەکان دەکرێت، هەندێك وەزارەت تەواویان كردووە و هەندێكی دیكەش جارێ تەواویان نەكردووە بۆ دابینکردنی شایستەی دارایی پلەبەرزکردنەوەش لەگەڵ عێراق گفتوگۆ دەكرێت.”

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆنفڕانسی زانستی پزیشکی ددان لەهەولێر بەڕێوەچوو

یاسین

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرێن كۆده‌بێته‌وه‌

یاسین

سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاری ده‌كرێت

سەڵاح