zagros news agency

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ویندۆز ١١ نوێ دەکاتەوە

 

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت تاقیکردنەوە لەسەر زنجیرەیەک گۆڕانکاریی نوێ لە سیستەمی کارپێکردنی (Windows 11) دا دەکات، کە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ بەکارهێنەران دابین دەکات. بەپێی دواین تاقیکردنەوەکان بۆ بەشداربووانی وەشانی پێشوەختە (Windows Insiders) لەمەودوا بەکارهێنەران دەتوانن قەبارەی شریتی ئەرکەکان (Taskbar) بگۆڕن و بچووک تری بکەنەوە، هاوشان لەگەڵ توانای ڕێکخستن و گۆڕینی قەبارەی پێڕستی ستارت (Start menu).

ئەم هەنگاوەی مایکرۆسۆفت دوای داواکارییەکی زۆری بەکارهێنەران دێت بۆ گەڕاندنەوەی نەرمی و ئازادیی زیاتر لە دەستکاریکردنی ڕووکاری سیستەمەکەدا، کە پێشتر لە Windows 11 سنووردار کرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامسۆنگ ژمارەی کارمەندانی کەم دەکاتەوە

سەڵاح

کۆمپانیای Youtube پلانی نوێ رادەگەینێت

یاسین

کۆمپانیای شاومی یەکەمین مۆبایلی MIX Flip نمایش کرد

یاسین