zagros news agency

ئەستێرەیەک گەڕایەوە ڕیاڵ مەدرید

ئەمڕۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کرد ئێندرێکی ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی دوای تەواو بوونی ماوەی خواستنەکەی لیۆنی فەڕەنسی خاڵی کرد و لەڕێگای فڕۆکەوە دەگەڕێتەوە مەدرید،کە لە زستانی ئەم ساڵ بۆماوەی شەش مانگ ڕوویکردە یانە فەڕەنسیەکە.

ئێندرێک لەگەڵ لیۆنی فەڕەنسی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و لەگۆی 21 یاریدا توانی 8 گۆڵ و 8 ئەسیست بنووسێتەوە،ئەمەش ڕەنگە کارلۆ ئانچێلۆتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل ناچار بکات بانگهێشتی بکات بۆ مۆندیال،کە ئەمڕۆ لیستی کۆتایی ڕادەگەیەنێت.

ئێندرێک جگە لەمۆندیال چاوەڕێی وەرزی داهاتووی خۆیەتی و دەیەوێت لە ڕیاڵ مەدرید بەردەوامی بەیاری کردن بدات،بەڵام وەکو یاریزانێکی گرنگی پێدراو نەک دایم خۆی ببینێتەوە لەسەر کورسی یەدەگ،وە دوای مۆندیالیش گفتۆگۆ لەگەڵ کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید دەکاتەوە لەسەر ئەم بابەتە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر سەرجەم پلیتەكانی یاریی نێوان (هەولێر و زەورا)ـى كڕیەوە و یارییەكە بۆ هاندەران بە خۆڕایی دەبێت

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد بەردەوامە لە سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی

یاسین

خولە ئەڵمانیا.. بایرن دوو خاڵی گرنگی بەرامبەر فرانکفۆرت لەدەستدا

یاسین