zagros news agency

گەیلان حاجی سەعید و شاندێکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران کۆبوونەوە؛ جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان کرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٨ـی ئایاری ٢٠٢٦، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان کرد.

شاندەکە بە سەرۆکایەتی شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران بوو، کە بە مەبەستی پیرۆزباییکردن لە گەیلان حاجی سەعید بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی، سەردانەکەیان ئەنجامدابوو.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا تاوتوێی بارودۆخی بازاڕ و چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان رێکخراو و کۆمەڵە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد، بە ئاراستەی گەشەپێدانی زیاتری کەرتی بازرگانی.

لای خۆیەوە، گەیلان حاجی سەعید وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە، پاڵپشتی خۆی بۆ هەماهەنگی زیاتر دووپاتکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی ژوورەکان ئامادەی هەموو جۆرە هاوکاری و کارئاسانییەکە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و خزمەتکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی زاگرۆس زانیاری گرنگ له‌سه‌ر سەردانی شاندێكی باڵای سیاسی كوردستان بۆ فه‌ره‌نسا ئاشكرا ده‌كات

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەڵاح

سوودانی لەگەڵ فراكسیۆنە عەرەبییە سوننەكانی كەركووك كۆ دەبێتەوە

سەڵاح