گوته‌بێژی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە دوایین كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان گه‌یشتنه شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز لە وڵاتی سعوودییە و ئێستا سەرجەم حاجییان ده‌ستیان به ئه‌ركه ئایینه‌كانیان كردووه.
كاروان ستوونی گوته‌بێژی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایگەیاند: سەرجەم حاجیانی كوردستان كه ژماره‌یان 5120 كه‌سه، به سه‌لامه‌تی له شاری مه‌ككه‌ی نێشته‌جێ بوونە و رۆژانه خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆیان دابین ده‌كرێت.
كاروان ستوونی ئه‌وه‌شی خستەڕوو: له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌مساڵ سەرجەم حاجیانی كوردستان به فڕۆكه گه‌شتی وڵاتی سعوودییه ده‌كه‌ن، له فرۆكه‌خانه‌ش هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ حاجیان كراوه له وه‌رگرتنی تیكتی فرۆكه به‌تایبه‌ت له وه‌رگرتنی جانتا به جۆرێك حاجی له‌ماڵه‌وه جانتاكه‌ی بۆ ده‌چێته به‌رده‌م ژووره‌كه‌ی له كه‌عبه‌ی پیرۆز به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دوایدا بگه‌رێت.
گوته‌بێژی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان گوتیشی كە رۆژانه تیمه‌كانی ته‌ندروستی له‌ناو حاجیاندان بۆ چاودێریكردنی ته‌ندروستییان و هه‌موو رۆژێكیش سێ ژه‌م خواردن به ده‌ستی شێفی كوردستان له 22 بۆفییه‌ی كراوه پێشكه‌ش به حاجیان ده‌كرێت

