zagros news agency

نمایشکردنی فیلمی “Jean Moulin” لە فێستیڤاڵی کان و ڕکابەریکردنی بۆ بەدەستهێنانی چڵە خورمای زێڕین

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان، نمایشی یەکەمی جیهانی بۆ فیلمی مێژوویی و درامی «Jean Moulin» بەڕێوەچوو، کە بە یەکێک لە بەهێزترین بەربژێرەکانی بەشی پێشبڕکێی فەرمی دادەنرێت بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی چڵە خورمای زێڕین (Palme d’Or).

فیلمەکە لە دەرهێنانی دەرهێنەر لازلۆ نیمیسە، کە ئەمە یەکەمین ئەزموونی سینەماییەتی بە زمانی فەرەنسی. سیناریۆکەش لەلایەن ئۆلیڤیا دیمانجێلەوە نووسراوە.

هونەرمەند جێل لێلوش ڕۆڵی سەرەکی جان مولان دەگێڕێت. هەروەها هەریەکە لە لارس ئیدنگەر لە ڕۆڵی کلاوس باربی، لویز بۆرگوی و فیلێکس لۆفیڤەر لەگەڵ کۆمەڵێک ئەکتەری دیکەی ئەوروپی بەشدارن.

ڕووداوەکانی فیلمەکە ئیلهامیان لە مێژووی بەرگریی فەرەنسا گرتووە لە سەردەمی داگیرکاریی نازییەکاندا. فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر کەسایەتی جان مولان، کە وەک یەکێک لە دیارترین هێماکانی بەرگریی فەرەنسا لەو سەردەمەدا دەناسرێت و چارەسەرێکی درامی بۆ ململانێ و ڕووداوە هەستیارەکانی جەنگی جیهانی دووەم پێشکەش دەکات.

فیلمی «Jean Moulin» بەهۆی بابەتە مێژووییە هەستیارەکەیەوە سەرنجێکی زۆری میدیاکان و ڕەخنەگرانی ڕاکێشاوە. فێستیڤاڵی کان لە ڕێگەی بەشە جیاوازەکانییەوە وەک پێشبڕکێی فەرمی، بازاڕی فیلم، هەفتەی ڕەخنەگران و سینەمای کەنار دەریا بەردەوامە لە پشتگیریکردنی پیشەسازی سینەما و دۆزینەوەی بەهرە نوێیەکان لەسەر ئاستی جیهان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشانگای “ئاسۆی هاودڵی 2” لە هەولێر كرایەوە

ART

دوایین وەرزی “The Sandman” بڵاودەکرێتەوە

ART

تۆم کروز و ئانا دی ئارماس کۆتاییان بە پەیوەندییەکەیان هێنا

ART