zagros news agency

لە هەولێر پێنجەمین فیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان دەستیپێکرد

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لە بەردەم پارکی شانەدەر لە شاری هەولێر، پێنجەمین فیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە خاوەنکاران، بەرهەمهێنەران و هاووڵاتییان کرایەوە.

فیستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و کەرتی تایبەت دەستیپێکرد. تێیدا جۆرەها کاری دەستی، خۆراکی سروشتی و کەلوپەلی جۆراوجۆری ناوخۆیی نمایش کراون.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کاتی بەسەرکردنەوەی بەشەکانی فیستیڤاڵەکەدا رایگەیاند: “پشتگیریکردنی جوتیاران و بەرهەمهێنەرانی ناوخۆ، ستراتیژی جێگیری پارێزگای هەولێرە بۆ بووژاندنەوەی ئابووری و رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتیان.”

ئەم فیستیڤاڵە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دێت بۆ گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و هاندانی هاووڵاتییان بۆ بەکارهێنانی بەرهەمی ناوخۆیی.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندنی ٢٠٢٦/٢٠٢٥ راگەیاند

یاسین

لە مێرگه‌سۆر پاسێك وه‌رگه‌ڕا، 13 كەس بریندار بوون

سەڵاح

شلتەری سەگی بێلانەی هەولێر لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان باشترینە

سەڵاح