zagros news agency

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و ناوخۆدا ڕووی لە بەرزبوونەوە کردەوە

 

​ئەمڕۆ، بازاڕەکانی زێڕ گۆڕانکاری نوێیان بەخۆوە بینی و دوای ئەو دابەزینانەی لە دەستپێکی هەفتەکەدا تۆماریان کردبوو، نرخەکان دووبارە ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردەوە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ جووڵە نوێیەکانی ناو بازاڕی دارایی جیهانی.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بەرزبووەوە بۆ 146,264.52 دۆلار، هەروەها نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 4,549.34 دۆلار، لە کاتێکدا نرخی یەک گرام زێڕ بە 146.26 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​هاوکات لەگەڵ ئەم بەرزبوونەوە جیهانییە، لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران، نرخی عەیارەکان بەهایەکی زیاتریان بەدەستهێنا و بەم شێوەیە جێگیر بوون؛ عەیار 22 بە 1,028,021 دینار، عەیار 21 بە 981,292 دینارە و عەیار 18 بە 841,108 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە شەممه‌ی داهاتووه‌وه‌ رێگایەكی سەرەكی لە هەولێر دادەخرێت

سەڵاح

ئێران داواکاریی چین، فەڕەنسا و ڕووسیای بۆ ئاگربەست ڕەت کردەوە

یاسین

هۆشداری لە لەنێوچوونی سیستمی تەندروستی غەززە دەدرێت

یاسین