zagros news agency

دوای 10 ساڵ گواردیۆلا بڕیاری ماڵئاوایی دەدات

یەکێک لەو چێرۆکانەی وەکو باشترینی مێژوو دەمێنێتەوە لە مانچێستەر سیتی هاتنی پێپ گواردیۆلایە بۆ ئەو یانەیە،وە ناخۆشترین ڕووداویش ڕۆیشتنی ئەو ڕاهێنەرەیە لەم هاوینەدا،کە هەموو شتێک یەکلایی بۆتەوە.

بەگوێرەی قسەی فابریزۆ ڕۆمانۆی ئیتاڵی گواردیۆلا بڕیاری کۆتایی خۆیداوە و لەدوای کۆتایی ئەم وەرزە مان سیتی جێدەهڵێت،کە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هاندەرانی یانەکە دڵتەنگی دایگرتوون.

گواردیۆلا لەساڵی 2016 ڕوویکردە سیتی و لە 10 ساڵی کار کردندا توانیویەتی پڕ شکۆترین ساتەکانی یانەکە بنووسێتەوە،کە چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگ و کاراباو کەپ و سوپەری ئەوروپی و چەندانی نازناوی گەورە لەگەڵ ستیزن بەدەست بهێنێت،بەڵام ئەم هاوینە هەموو شتێک کۆتایی دێت و ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە ماڵئاوایی دەکات.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌لی كار له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش

یاسین

پێرێز چاودێری گرێبەستێکی چاوەڕواننەکراوی ڕیال مەدرید دەکات

یاسین

مانشستەر ستی شوێنگرەوەی دی بڕۆین دیاری دەکات

یاسین