zagros news agency

نرخی زیو لە بازاڕەکانی جیهاندا

 

​ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی ئایاری 2026 لەگەڵ بەردەوامیی مامەڵەکان لە بۆرسە جیهانییەکاندا بازاڕی کانزا گرانبەهاکان و بە تایبەت زیو جووڵەیەکی نوێیان بەخۆوە بینی و نرخەکان گۆڕانکاریی نوێیان بەسەردا هات.

​بەپێی دواین داتاکانی بازاڕ لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو گەیشتووەتە 75.84 دۆلار هەروەها نرخی هەر کیلۆگرامێک بە 2438.28 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 2.44 دۆلار جێگیر بووە.

​بەراوردکردنی ئەم ئامارانە لەگەڵ نرخەکانی دوێنێ دووشەممەدا دەریدەخات کە ئاستی نرخەکان ڕوویان لە دابەزینێکی کەم کردووە بە جۆرێک نرخی هەر ئۆنسەیەک بە بڕی 0.13 سەنت و هەر کیلۆگرامێک بە بڕی 4.21 دۆلار جیاوازییان تێدا دروستبووە هاوکات نرخی هەر گرامێکیش وەک خۆی بە جێگیری ماوەتەوە.

​شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرزی و نزمی نرخەکان لە بازاڕدا پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە سەقامگیریی دۆخی سیاسی و کەمبوونەوەی گرژییە سەربازییەکانەوە هەیە. هاوکات جووڵەی نرخی نەوت و گۆڕانکارییەکانی بەهای دۆلار وەک هۆکاری سەرەکی دەبینرێن کە وەبەرهێنەرانی هانداوە بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و کانزا گرانبەهاکان وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان بەکاربهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی له‌ یه‌كی موحه‌ڕڕه‌م: کوردستان نیشتمانی پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه‌ی ته‌واوى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌یييه‌كان ده‌بێت

سەڵاح

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح

ناوی زیاتر له‌ 12 هه‌زار یه‌كه‌می زانكۆكان بۆ دامه‌زراندن ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كرا

یاسین