zagros news agency

تەندروستیی عێراق: بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 220 کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی رووی لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات کردووە، تاوەکو ئێستا 226 حاڵەتی تەنگەنەفەسی لە چەند پارێزگایەک تۆمارکراون.

رۆژی سێشەممە، 19ـی ئایاری 2026، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، وەزیری تەندروستی بەدواداچوونی وردی بۆ رێکارەکانی سەرجەم فەرمانگە تەندروستییەکان کردووە و رێنمایی داوە کە تەواوی دامەزراوە تەندروستییەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن بۆ پێشوازیکردن لە هاووڵاتییان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکیی دەستبەجێ.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، رێنمایی دراوە بە ئامادەباشکردنی بەشەکانی فریاکەوتن، ئەمبوڵانسەکان و دابینکردنی بڕی پێویستی ئۆکسجین و دەرمانی تایبەت بە کۆئەندامی هەناسە.

هەروەها جەختکراوەتەوە کە تیمە پزیشکی و پەرستارییەکان لە ئەرکدا دەبن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی بەهۆی خۆڵبارینەکەوە تووشی کێشەی توندی هەناسەدان دەبن.

تۆمارکردنی ئەم حاڵەتانە لەکاتێکدایە کە دەستەی کەشناسیی عێراق پێشتر هۆشداریی لەبارەی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین دابوو کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین و دروستبوونی کێشەی تەندروستی بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی درێژخایەنی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ڤیدیۆ… دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە بڕی ٥٠٠ ملوێن دیناری دزیوە

سەڵاح

هۆكارەكانی تووشبوون بە مایەسیری

lana

شاخەوان عەبدوڵا: لە پێناو یەکڕیزیی کورد ئامادەی دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان بووین

یاسین