zagros news agency

ڕووسیا فەرمانبەرانی دەگەڕێنێتەوە بۆ وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهری ئێران

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 19-5-2026، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کۆمپانیای وزەی ئەتۆمیی ڕووسیا دڵنیایە لەوەی لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەتوانێت کارمەند و تیمەکانی خۆی بۆ وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهری ئێرانی بگەڕێنێتەوە
کۆمپانیای “ڕۆس ئاتۆم” خەریکی دروستکردنی دوو یەکەی نوێی وزەیە لە وێستگەی بوشەهر، بەڵام دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی شوباتی ڕابردوودا ئەمریکا و ئیسرائیل شەڕیان دژی ئێران ڕاگەیاند، کۆمپانیاکە سەدان فەرمانبەری خۆی لەو وێستگەیە کێشایەوە.
لە مانگی نیسانی ڕابردوودا، مۆسکۆ ڕایگەیاند، زۆربەی ئەندامانی تیمی ڕووسی لە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهری ئێرانی کشاندووەتەوە، کە پێشتر خۆی بەشداریی لە بنیاتنان و کارپێکردنیدا کردبوو. لەو کاتەشدا، ئەلێکسی لیخاتشێف، سەرۆکی کۆمپانیای “ڕۆس ئاتۆم” لە لێدوانێکدا ئاشکرای کردبوو کە 180 کەس لە کارمەندانی وێستگەکەیان گواستووەتەوە و کێشاوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات، مووچه‌ یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت

سەڵاح

چەند بڕیارێکی گرنگ لە لیژنەی باڵای هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکان

سەڵاح

تورکیا: تاكو ئێستا دوو كه‌شتی وڵاته‌كه‌مان به‌ گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕیون

سەڵاح