zagros news agency

‎ئۆپیک پڵەس بە شێوەیەکی سەرەتایی لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی حوزەیران ڕێککەوت

هاوپەیمانی “ئۆپیک پڵەس” پێش کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی خۆی، بە شێوەیەکی سەرەتایی لەسەر زیادکردنێکی کەمی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی حوزەیرانی داهاتوو ڕێککەوتووە.

ئەمڕۆ شەممە، 2-5-2026، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار لە ناو هاوپەیمانێتییەکەوە بڵاویکردەوە، حەوت وڵاتی ئەندام ڕەزامەندییان نیشانداوە لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 188 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ مانگی حوزەیران، ئەوەش لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی پلانە پەسەندکراوەکانی پێشووی هاوپەیمانێتییەکە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو دوو سەرچاوەیە، ئەم زیادکردنە نزیکە لەو بڕەی کە مانگی ڕابردوو پەسەندکرابوو 206 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەڵام دوای کەمکردنەوەی پشکی دەوڵەتی ئیمارات کە هەفتەی ڕابردوو بە شێوەیەکی کتوپڕ کشانەوەی خۆی لە ڕێکخراوی ئۆپیک و هاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس لە سەرەتای مانگی ئایارەوە ڕاگەیاند، بڕی زیادکردنەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

یەکێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم بڕیارە دووپاتکردنەوەی سووربوونی “ئۆپیک پڵەس”ـە لەسەر پەیڕەوکردنی هەمان سیاسەت و ڕێڕەوی ڕابردووی خۆی لە بازاڕەکانی وزەدا.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە دوای کشانەوەی ئیمارات، پێکهاتەی ناوخۆیی هاوپەیمانێتییەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، ئەمەش بووەتە هۆی دووبارە دابەشکردنەوەی پشکەکانی بەرهەمهێنان و کاریگەری لەسەر هاوسەنگییەکانی بڕیاردان لەناو جومگەکانی ئەو هاوپەیمانییە نەوتییەدا دروست کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر … گەورەترین کەمپین بۆ هاوکارى خوشك برایانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕادەگەێنرێت

یاسین

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

یاسین

هاکان فیدان: ئاسایش و سەقامگیریی سووریا ڕاستەوخۆ کار لە تورکیا دەکات

یاسین