ئەمڕۆ چوارشەممە، بازاڕەکانی زێڕ و کانزا گرانبەهاکان ڕوویان لە دابەزین کردەوە؛ ئەم گۆڕانکارییە نوێیەش دوای ئەوە دێت کە بەهای دۆلاری ئەمریکی لە بەرامبەر دراوەکانی دیکەی جیهاندا بەرزبووەوە، هاوکات ڕێژەی سوودی سەر قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکاش ئاستێکی بەرزتری تۆمار کرد، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری کردە سەر دابەزینی نرخەکان.
لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دابەزی بۆ 4,477.61 دۆلار، یەک کیلۆگرام بە 143,958.67 دۆلار و یەک گرامیش بە 143.96 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران، عەیارەکان بەهایەکی کەمتریان تۆمار کرد و بەم شێوەیە جێگیر بوون؛ عەیارەی ٢٢ بە 1,009,601 دینار، عەیارەی ٢١ بە 963,710 دینار و عەیارەی ١٨ بە 826,037 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیویش هاوشێوەی زێڕ ڕووی لە دابەزین کرد، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو گەیشتووەتە 75.27 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 2,419.86 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 2.42 دۆلار جێگیر بووە.

