zagros news agency

ئێندریک بە فەرمی کۆتایی بە گەشتەکەی لەگەڵ لیۆن هێنا

 

ئێندریکی هێرشبەری لاوی بەڕازیلی دوای کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی لە یانەی لیۆنی فەڕەنسی بە فەرمی ماڵئاوایی لە هاندەرانی ئەو یانەیە کرد و بڕیاری گەڕانەوەی بۆ ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید دا.

 

ئەم ئەستێرە تەمەن ١٩ ساڵانە کە لە زستانی ڕابردوو بەهۆی کەمی خولەکەکانی یاریکردنی لە مەدرید ڕووی لە خولی فەڕەنسی کردبوو توانی لەو ماوە کورتەدا بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ و حەوت ئەسیست ئاستێکی بەرز نیشان بدات و متمانە بۆ خۆی بگەڕێنێتەوە.

 

سەرەڕای ئەوەی پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو کە یانە ئیسپانییەکە نایەوێت بیگەڕێنێتەوە بەڵام درەوشانەوەی ئێندریک و تێپەڕاندنی کێشە دەروونییەکانی وایکرد هاوکێشەکان پێچەوانە ببنەوە و شوێنی خۆی لە پێکهاتەی وەرزی داهاتووی سپیپۆشەکاندا بکاتەوە.

 

ئێندریک لە ڕێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە سوپاسی یانەی لیۆنی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئێستا بە ئەزموونێکی زۆرتر و بەسەرکەوتوویی دەگەڕێتەوە بۆ قەڵای سپی تاوەکو لەژێر سەرپەرشتی ئەنچیلۆتی درێژە بە کاروانە وەرزشییەکەی بدات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپول سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین

گەڕانەوەی مباپێ بۆ پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید دوادەکەوێت

یاسین

شەیتانە سوورەکان توپهاوێژەکانیان بێ دەنگ کرد

یاسین