zagros news agency

وەزارەتی پێشمەرگە پلەی نزیکەی نۆ هەزار ئەفسەر و کارمەندی بەرزکردەوە

​وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی بەرزکردنەوەی پلەی 8 هەزار و 758 ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتەکەی لە چوارچێوەی خشتەی نەورۆزی 2026دا ڕاگەیاند.

وەزیری پێشمەرگە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئەو کارمەند و پلەدارانە کرد کە ناویان لەم خشتەیەدا هاتووە و هیوای سەرکوتنی زیاتری بۆ خواستن.

​وەزیری پێشمەرگە لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم پلەبەرزکردنەوەیە مافێکی شایستە و یاسایی هێزەکانی پێشمەرگەیە، کە بەرهەمی دڵسۆزی، ماندووبوون و ئەرککێشانی بەردەوامیانە لە پاراستنی خاک، نیشتمان و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستاندا. ئەو دووپاتی کردەوە کە پێشمەرگە هەمیشە پارێزەری سەرسەختی ئەم هەرێمە بوون و شایستەی هەموو جۆرە ڕێز و پێزانینێکن.

​بەپێی یاسا و ڕێنوێنییە کارپێکراوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پرۆسەی پلەبەرزکردنەوە و پێدانی سەرمووچە بەسەر دوو خشتەی ساڵانەدا (خشتەی نەورۆز و خشتەی ئەیلوول) دابەش دەبێت.

چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی ئەم بڕیارە نوێیەوە، جیا لە بەرزبوونەوەی ناونیشانی سەربازیی ئەو کارمەند و ئەفسەرانە، گۆڕانکاری و زیادبوون لە مووچەکانیشیاندا بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆشیار زێباری و نووری مالیکی جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆکان بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی سیاسی دەکەنەوە

دڵشاد

دوای دەرکردنی باڵیۆزی ئێران، باڵیۆزی ئوسترالیاش تاران بەجێ دەهێڵێت

سەڵاح

 کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە نزیک سعوودیە بە تەنێکی نەناسراو پێکرا

سەڵاح