zagros news agency

لە سنووری پارێزگای هەولێر، کوڕێک بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە باوکی خۆی کوشت و برایەکیشی بریندار کرد؛ پۆلیس دەڵێت تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو، کاژێر 1:30ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 22-05-2026، تیمەکانیان لە رووداوێکی کوشتن لە سنووری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان ئاگادارکراونەتەوە و دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

سەبارەت بە ناسنامەی قوربانییەکان و هۆکاری رووداوەکە، پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە داوە: “تۆمەتبارێک بەناوی (م. س. م) بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە تەقەی لە باوکی خۆی بەناوی (سەفیر موراد سابیر) کردووە، لە ئەنجامدا باوکی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.”

هەر لەو رووداوەدا، تۆمەتبارەکە تەقەی لە برایەکی خۆی بەناوی (میران سەفیر موراد) کردووە و برینداری کردووە. پۆلیس دەڵێت، بریندارەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانی پۆلیس لە ماوەیەکی پێوانەیی کورتدا توانیویانە تۆمەتباری سەرەکی دەستگیر بکەن. لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕێکارە یاساییەکان لە بەرامبەری گیراونەتە بەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران: کوژرانی رێبەر کۆتایی ڕێگە نییە

سەڵاح

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین