هەر وەشانێکی مۆندیال ڕووداوێکی سەیر لەخۆ دەگرێت،بەڵام ئەوەی لە مۆندیالی 1966ی ئینگلتەرا ڕوویدا هەرگیز ڕووداوی لەو جۆرە نەبووە.
ڕووداوی دزینەکەی جامی مۆندیال
دوای ئەوەی جامی مۆندیال گەیاندرایە ئینگلتەرا،کە وڵاتی میوانداری پاڵەوانەتیەکە بوو،لەهۆڵێکی گەورەی لەندەنی پایتەخت نمایش دەکرا و لەژێر چاودێری توند بوو،بەڵام ئەوەی کەس بە مێشکی نەدەهات ڕوویدا،جامی مۆندیال لە ناکاوێک دیارنەما وەک ئەوەی جنۆکەکان بردبیان یان بە فێڵێکی جادوویی دزرا بێت،ئەو ڕووداوە وەکو سەدمەیەک حکومەتی ئەو وڵاتەی بێدەنگ کرد و هەمووان پرسیاری جامەکەیان دەکرد.
دزەکان داوای چیان دەکرد لەبەرامبەر جامەکە
لەناکاوێک نامەیەکی پڕ هەڕەشە گەیشتە دەستی پۆلیسی لەندەن و دزەکانی جامەکە داوەی 15 هەزار پاوەندیان دەکرد،کە ئەگەرنا هەرگیز ئەو جامە ناگەڕێتەوە دەستی پۆلیس
ساتی دۆزینەوەی جامەکە
ڕۆژێک پیاوێک لەگەڵ سەگەکەی پیاسەیان دەکرد لە لەندەن،لەناکاوێک سەگەکە ڕایکردە لایەک و زەویەکەی هەڵدەکۆڵی،تا ئەوەی پاکەتێکیان دۆزیەوە بە پەڕەی ڕۆژنامە دەورە درا بوو،تا ئەوەی خاوەنەکەی لەکاتی لادانی پەڕەکان بینی جامی مۆندیالە و خێرا گەیاندیەوە دەستی پۆلیس.
تاکو ئێستاش ئەم چیرۆکە وەکو سەیرترین چیرۆکی مۆندیال و مێژووی جامەکە دەبیندرێت و هەر لەو مۆندیالەش ئینگلتەرای میواندار توانی بۆ یەکەمین جاری ببێتە پاڵەوان و تاکو ئێستاش تاکە جاریەتی بەدەستی بهێنـێـت.
“سەرکار ڕێبوار”

