لەژێر دروشمی (تەمەنێک لە بەخشش ) ڕێوڕەسمێكی ڕێزلێنان بۆ هەردوو هونەرمەندی دیار و بەئەزموونی هەولێر ڕزگار ئەحمەد و نەجمەدین بابەکر بەڕێوە چوو.
رێوڕەسمەکە رۆژی دووشەممە ٢٣ی ١١ی ٢٠٢٦، لە لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری، نیاز نوری، نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەکەدا پارێزگاری هەولێر وتەیەكی پێشكەش كرد و ئاماژەی بەوە دا کە هونەرمەندانی وەک ڕزگار ئەحمەد و نەجمەدین بابەکر، سامانێکی نیشتمانین و شایستەی هەموو جۆرە ڕێز و پشتیوانییەکن لەلایەن حکوومەت و دامەزراوەکانەوە.
لەکۆتاییدا، خەڵات و قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرایە هەردوو هونەرمەند و هیوای تەندروستی و تەمەندرێژییان بۆ خواسترا.

