zagros news agency

‎سعوودیە بۆ پاراستنی حەجخوازان سیستەمی دژەمووشەک لە مەککە جێگیر دەکات

وەزارەتی بەرگریی سعوودیە ڕایگەیاند، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی حەجخوازان و پاراستنیان لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، سیستەمی دژەمووشەکی لە چواردەوری شاری مەککە و لە نزیک شوێنە پیرۆزەکان جێگیر کردووە. ئەم بڕیارەش لە چوارچێوەی پلانی ئامادەیی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەدایە.

​هاوکات، هێزە ئەمنییەکانی سعوودیە نمایشێکی سەربازییان بۆ هەڵسەنگاندنی ئامادەیی خۆیان و جێبەجێکردنی پلانە ئەمنییەکان ئەنجامداوە.

جێی باسە، ئەم ڕێوشوێنانە لە کاتێکدا دێن کە ناوچەکە لە چەند مانگی ڕابردوودا، بەهۆی شەڕی نێوان (ئەمەریکا، ئیسرائیل) و ئێرانەوە شاهیدی گرژی و هێرشی مووشەکی بوو، هەرچەندە لەم دواییانەدا بەهۆی هەوڵەکانی نێوەندگیریی پاکستان و ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە، گرژییەکان کەمیانوکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ڕۆژی هەینی دواخرا

یاسین

دادگای فیدراڵی فەرمانی وەلائی بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی چەند یاسایەک دەرکرد

یاسین

پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی ئالتوون ستی و هیران ستی،دوو، كۆتایی هات

یاسین