zagros news agency

لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان ١١ کەس کوژران

ئاژانسی نیشتمانیی هەواڵی لوبنان ڕۆژی یەکشەممە ٣ی جۆزەردان ڕای گەیاند ئەو “کوشتارەی” ئێوارەی شەموو ئیسرائیل لە گوندی “سەیرولغەربیە” لە شارۆچکەی نەبتیە ئەنجامی دا، بووە هۆی کوژرانی ٩ هاووڵاتی کە منداڵێک و چەند ژنێکیان لەنێودایە.
ئاژانسەکە گوتیشی هێزەکانی بەرگریی شارستانیی لوبنان بەدرێژایی شەو سەرقاڵی لادانی داروپەردووی باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی لە گەڕەکی “زوهوور” بوون کە بە تەواوی وێران کراوە. لەوێدا تەرمی ٩ کوژراو کە ٦یان ژن بوون لەژێر داروپەردوو دەرهێنران و ٧ برینداریش بۆ نەخۆشخانەکانی نەبتیە گوازرانەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر گوندی “تەورا” لە شارۆچکەی سوور ئێوارەی شەموو کوژراوێک و ٢ برینداری لێ کەوتەوە. هەروەها هێرش بۆ سەر گوندی “بازووریە” بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی ٢ کەسی دیکە.
ژمارەی قوربانیانی خولی نوێی تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە ٣٠٠٠ کەس تێپەڕی. ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو ئاگربەستی ژێر چاودێریی ئەمریکا بۆ ٤٥ ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حكوومه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هەندێک ناوچه‌دا نه‌ماوه‌

سەڵاح

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاڵای خۆی لە خاڵێکی سەربازیی قونەیترە بەرز دەکاتەوە

یاسین

بۆچی دیاگۆ گۆتا بە ئۆتۆمبێڵ گەشتی دەکرد؟

یاسین