zagros news agency

مەترسیی رووخان لەسەر درێژترین پردی عێراق هەیە

​پردی حەمرین لە پارێزگای دیالە، کە بە درێژترین پرد لەسەر ئاستی عێراق دادەنرێت و تێچووەکەی زیاتر لە 60 ملیار دینار بووە، تەنیا مانگێک دوای دەستبەکاربوونی بەشێوەی کاتی، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ڕووبەڕووی مەترسیی ڕووخان و هەرەسهێنان بووەتەوە.

​شاندێکی هاوبەشی ئەنجوومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی دیالە سەردانی مەیدانیی پردەکەیان کردووە بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکان؛ لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە پڕۆژەکە لە چەندین شوێنەوە مەترسیی ڕووخانی لەسەرە.

چالاکوانانی دیالە حکوومەتی عێراق تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانیی هاووڵاتییان، بەهۆی گەندەڵی و کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردندا، پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ئاوا گەورە لە ماوەیەکی پێوانەیی کورتدا کەوتووەتە بەردەم مەترسیی لەناوچوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەم پارتی: ئۆجەلان کۆتایی ئەم مانگە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە

سەڵاح

سودەكانی بەڕۆژوبوون چین

گوران

نێچیرڤان بارزانی : پێشوازی لە بڕیاری دادگا دەکەم بۆ سزادانی عەجاج

گوران