zagros news agency

مەترسیی رووخان لەسەر درێژترین پردی عێراق هەیە

​پردی حەمرین لە پارێزگای دیالە، کە بە درێژترین پرد لەسەر ئاستی عێراق دادەنرێت و تێچووەکەی زیاتر لە 60 ملیار دینار بووە، تەنیا مانگێک دوای دەستبەکاربوونی بەشێوەی کاتی، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ڕووبەڕووی مەترسیی ڕووخان و هەرەسهێنان بووەتەوە.

​شاندێکی هاوبەشی ئەنجوومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی دیالە سەردانی مەیدانیی پردەکەیان کردووە بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکان؛ لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە پڕۆژەکە لە چەندین شوێنەوە مەترسیی ڕووخانی لەسەرە.

چالاکوانانی دیالە حکوومەتی عێراق تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانیی هاووڵاتییان، بەهۆی گەندەڵی و کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردندا، پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ئاوا گەورە لە ماوەیەکی پێوانەیی کورتدا کەوتووەتە بەردەم مەترسیی لەناوچوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆكاری ئاگرەكەی بازاڕی لەنگە دەکرێت

یاسین

فوئاد حوسێن له‌ په‌یوه‌ندی به‌ عه‌باس عێراقچییه‌وه‌ كرد، سه‌باره‌ت به‌هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی داوای ڕوونکردنەوەی فه‌رمی لە ئێران دەکات

سەڵاح

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین