ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٥ـی ئایاری 2026، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان لە یەکەم ڕۆژی مامەڵەکانی هەفتەدا، نرخی نەوت درێژەی بە ئاراستەی دابەزینەکەی دا و نزمبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی.
بەپێی دواین نوێکردنەوەکانی بازاڕ لە کاتی کردنەوەدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 98.49 دۆلار، کە بەراورد بە نرخی داخستنی کۆتایی هەفتە (103.5 دۆلار) بە بڕی 5.01 دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش زیاتر پاشەکشەی کرد و گەیشتە 91.41 دۆلار، کە ئەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕەکان (96.60 دۆلار) دابەزینێکی تری 5.19 دۆلاری نیشان دەدات.
ئەم بەردەوامییەی دابەزینی نرخەکان لە یەکەم ساتەکانی دەستپێکردنی مامەڵەکانی هەفتەدا، ڕەنگدانەوەی بەردەوامیی ئەو کەشە گەشبینەیە کە بەهۆی لێدوانەکانی تایبەت بە نزیکبوونەوەی تاران و واشنتن لە ڕێککەوتنی کۆتایی دروستبووە. بازاڕەکان بە ئارامییەوە پێشوازی لەم پێشھاتە سیاسییە دەکەن، چونکە مەترسییەکانی داخرانی گەرووی هورمز کەمتر بوونەتەوە و ئاسۆی دابینکردنی وزە لە جیهاندا بەرەو سەقامگیری دەچێت.

