zagros news agency

یاریزانێکی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەهۆی پێکانەوە بەشداری مۆندیال ناکات

یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بەفەرمی ڕایگەیاند لێنارت کارڵ ئەستێرەی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەکەیان دوای ئەوەی لە ڕاهێنانەکانی دوای یاری بەرامبەر فیلەندا هەستی بەئازار کردوە،دوای پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە پێکانی هەیە و بەوهۆیەوە ناتوانێت بەشداری مۆندیال بکات و لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکە دوورخراوەتەوە.

لێنارت کارڵی تەمەن 18 ساڵ خەونی بەشداری کردنی لەیاریەکانی مۆندیال لەدەستداوە و بەهۆی ئەو پێکانەوە و دەگەڕێتەوە میونخ بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست،کە ئێستا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەشوێنی ئەو ئۆدراوگۆی یاریزانی یانەی لایپزیگی بانگهێشت کردوە.

لەوبارەیەوە ناگلیسمانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ڕایگەیان زۆر دڵتەنگە بەم بابەتە و هیوای سەلامەتی بۆ کاڕڵ دەخوازێت،تۆپی پێ پڕ لەدەرفەتی گەورە و لەداهاتوودا دڵنایەیە دەرفەتی دیکە دێتە پێشەوە بۆ ئەو بەرگریکارە نایابە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کوبارسی؛لامین یەماڵ وەک یاریزانی نێو پارکی گەڕەکەکان یاری دەکات

sarkar

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول برینەکانی مانسیتی قۆڵترکرد و پێگەی خۆشی بەهێزترکرد

یاسین

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 4

hakar herki