zagros news agency

لە هەولێر پارکێکی مۆدێرن بە ڕووبەری 3132 مەتر دووجا کرایەوە

 

​بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگە، ئەمڕۆ شەممە 6ی 6ی 2026، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومی و حزبی، پارکێکی مۆدێرن لە گەڕەکی نووسەرانی شاری هەولێر کرایەوە.

​پارێزگاری هەولێر لە ڕێوڕەسمەکەدا دەستخۆشی لەم هەنگاوە کرد و جەختی لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی.

هەروەها تیشکی خستە سەر ڕۆڵی پڕۆژەی ڕووناکی و کوژاندنەوەی مۆلیدە ئەهلییەکان وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگەی شارەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

Microsoft دوو لاپتۆپی نوێی نمایشکرد کە بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراون

یاسین

دەست بەسەر 142 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر بەرز دەبێتەوە

سەڵاح