zagros news agency

سێڵڤێستەر ستالۆن یادی 50 ساڵەی فیلمی “Rocky” دەکاتەوە

 

ئێستا جیهان یادی 50 ساڵەی بەرهەمهێنانی یەکێک لە کاریگەرترین فیلمەکانی مێژوو دەکاتەوە، کە چیرۆکی سەرکەوتنی مرۆڤێکی بێناوبانگ لە جیهانی بۆکسێندا دەگێڕێتەوە.

 

فیلمی “Rocky” تەنیا چیرۆکی وەرزش نییە، بەڵکو گوزارشت لە خەونی ئەمریکی دەکات بۆ گەیشتن بە لوتکە.

 

سێڵڤێستەر ستالۆن، نووسەر و پاڵەوانی فیلمەکە، لەو بڕوایەدایە، ئەم بەرهەمە ڕەنگدانەوەی ژیانی ڕاستەقینەی خۆیەتی کاتێک وەک ئەکتەرێکی نەناسراو هەوڵی دەدا جێگەی خۆی بکاتەوە.

 

فیلمەکە بە بودجەیەکی کەم کە نزیکەی 1 ملیۆن دۆلار بوو بەرهەمهات، چونکە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان ئامادە نەبوون سەرکێشی بە بڕە پارەیەکی زۆرەوە بکەن بۆ ئەکتەرێکی گەنج. لە گرتەی یەکەمی فیلمەکەدا، رووخسار و جەستەی برینداری پاڵەوانەکە دەبینین، بەڵام ورە و ئیرادەی ئەو بۆ مانەوە لەناو یاریگاکەدا بەردەوام هێزی پێ دەبەخشێت.

 

جۆن جی ئەڤیڵدسن، دەرهێنەری فیلمەکە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، مەبەستی بووە “Rocky” وەک مرۆڤێکی تەنیا و خاوەن هەست پیشان بدات، نەک تەنیا وەک جەنگاوەرێکی ناو حەلبە. ئەم بەرهەمە توانی 3 خەڵاتی ئۆسکار بەدەستبهێنێت و ببێتە ئەفسانەیەکی سینەمایی کە تا ئێستا بایەخی خۆی لەدەست نەداوە و بەردەوام هاندەرە بۆ ئەو گەنجانەی ڕووبەڕووی ئالنگاری گەورە دەبنەوە لە ژیانیاندا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی دیوان پێشوازی لە باڵیۆزی غانا دەكات

سەڵاح

دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک هەڵسابو بە فریودان و ڕفاندنی منداڵێک

یاسین

ئەمڕۆ چێژی تۆپی پێ لە لەندەن دەبێت

یاسین