zagros news agency

ئەو کەسەی هێرشیکردە سەر هاووڵاتییە بەتەمەنەکە دەستگیرکرا

 

دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر، کەسێک ڕێگری لە هاووڵاتییەکی بەتەمەن دەکات لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە و هێرشی دەکاتە سەر، ئەم دیمەنە ناڕەزایەتی و دەنگدانەوەیەکی زۆری لەناو هاووڵاتیاندا لێکەوتەوە.
لەسەر ڕاسپاردە و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، لەرێگای تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی (فریاکەوتن) ، تواندرا تۆمەتبار(أ-ف-د)دەستگیر بکرێت
وە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە تۆمەتباری ناوبراو نەخۆشی دەروونی هەیە.
. لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوەو بە بڕیاری  دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، تۆمەتبار ڕاگیراوە بەپێ مادەی ٤١٣ لەیاسای سزادان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە لە شاری دهۆک دابیندەکرێت

سەڵاح

دۆناڵد ترەمپ هێرش دەکاتە سەر بروس سپرینگستین و داوای بایکۆتکردنی دەکات

ART

هەرێمی باسک داوای گەڕاندنەوەی تابلۆی گێرنیکای پیکاسۆ دەکات

ART