zagros news agency

شۆفێرانی زاخۆ و دهۆک ئاگادار دەکرێنەوە کە تونێلی زاخۆ بۆ دوو کاتژمێر دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی زاخۆ ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەنجامدانی کاری پاککردنەوە لە ناو تونێلەکەدا هاتووچۆ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.

لەم چوارچێوەیەدا لە کاتژمێر ١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆ تا ١٢:٣٠ی نیوەڕۆ سایدی زاخۆ بەرەو دهۆک دادەخرێت و لە کاتژمێر ١٢:٣٠شەوە تا ١:٣٠ی دوای نیوەڕۆ سایدی دهۆک بەرەو زاخۆ دادەخرێت.

​هاتووچۆی زاخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە کە شۆفێران دەتوانن لە کاتی داخرانی تونێلەکەدا ڕێگای کۆنی گەلیی زاخۆ وەک ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور.. ئەرجەنتین تووشی شکستێکی چاوەڕواننەکراو هات

یاسین

ئێران… پەرلەمان پڕۆژەیاسایەک بۆ خوێندنی زمانی نەتەوەکانی دیکە لە قوتابخانەکان ڕەتدەکاتەوە

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و به‌رپرسى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كۆبوونەوە

یاسین