zagros news agency

هێڵی ئاسمانیی عێراقی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی ڕاگەیاند

 

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، دەستپێکردنەوەی گەشتی فڕۆکەکانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا هاتووە کە دوای دووبارە کردنەوەی جووڵەی ئاسمانیی عێراق، گەشتە ئاسمانییەکان بەپێی خشتە ڕێکخراوەکان دەستیان پێکردووەتەوە.

پێشتر دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی عێراقی ڕایگەیاندبوو کە ئاسمانی وڵات بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق کراوەتەوە و جووڵەی ئاسمانی بەپێی ڕێکارە فەرمییەکان ئاسایی بووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ کۆچبەرانی نایاسایی دەنێرێتە گوانتانامۆ

یاسین

پووتین “تەیمور پیچاتکین”ی وەک باڵیۆزی نوێی ڕووسیا لە عێراق دیاری کرد

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان

یاسین