zagros news agency

هاووڵاتییەک لە سنووری چۆمان بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

لە سنووری شارۆچکەی چۆمان، بەهۆی تەقینەوەی مینێک، هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕەحیم وسو” کە دانیشتووی شارۆچکەی حاجی ئۆمەرانە، بە سەختی بریندار بوو. ڕووداوەکە لە کوێستانەکانی سنوورەکەدا ڕوویداوە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، گومان دەکرێت ناوبراو قاچێکی لەدەستدابێت.

محەمەد جەبار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چۆمان ڕایگەیاند، تیمەکانی تەندروستیی حاجی ئۆمەران دەستبەجێ ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون. ئێستا بریندارەکە لەژێر چاودێریی تیمی فریاگوزاریدایە و بۆ نەخۆشخانەی چۆمان دەگوازرێتەوە، پزیشکانیش هەموو ئامادەکارییەکی پێویستیان بۆ چارەسەرکردنی کردووە.

ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنییە نەبینراوەکانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی بیر خستەوە. تیمە فریاگوزارییەکان لە کاتێکدا سەرقاڵی گواستنەوەی بریندارەکەن، هاووڵاتییانیش هۆشیار دەکرێنەوە لە کاتی هاتوچۆ لە ناوچە کوێستانییەکاندا زۆر وریای ئەو مەترسییانە بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران رەتیدەکاتەوە پەیوەندیی بە هێرشی حەوتی ئۆکتۆبەری حەماس بۆسەر ئیسرائیل هەبێت

سەڵاح

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکانەوە

دڵشاد

مردنی ٥٤ هەزار کەس لە ئێران بەهۆی پیسبوونی هەواوە

یاسین