یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی، ئۆفەرێکی فەرمییان بە بەهای 150 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە بۆ گواستنەوەی خولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری ئەرژەنتینی تەمەن 26 ساڵان بۆ ڕیزەکانیان.
ئەم هەنگاوەی شاهانەکان وەڵامێکی زۆر توندی لەلایەن یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە لێکەوتەوە و ڕۆخیبلانکۆس لە سێ تویتی جیاوازدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە بەکارهێنانی ئیمۆجی پێکەنین سوکایەتییان بەو ئۆفەرە کرد.
ئەتلەتیکۆ ڕایگەیاند کە ئەوان بە هیچ شێوەیەک پێشوازی لەم ئۆفەرە ناکەن و تەنانەت سەیریشیان نەکردووە، چونکە گرێبەستی ئەلڤارێز تا ساڵی 2030 درێژەی هەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەکەیشی بە 500 ملیۆن یۆرۆ دیاریکراوە.
کارگێڕی ئەتلەتیکۆ لە وەڵامە فەرمییەکەیدا بە گاڵتەجاڕییەوە نووسیویەتی کە ڕیاڵ مەدرید وایان لێدەکەن زیاتر لە بەرشەلۆنە پێبکەنن، هەروەها داوایان لێکردوون دەستبەرداری هەوڵەکانیان بن بۆ ڕفاندنی بەهرەمەندانی ئەکادیمیاکەیان.
ئەم وەڵامە توندەی ئەتلەتیکۆ مەدرید پڕۆژەی گواستنەوەکانی هاوینی فلۆرێنتینۆ پێرێزی تووشی شۆک کردووە، ئەو پێرێزەی دەیەوێت دوای دوو وەرزی بێ نازناو شۆڕشێکی گەورە لە پێکهاتەی یانەی شاهانەدا بکات و یانەکە بگەڕێنێتەوە بۆ ڕێچکەی سەرکەوتنەکان.

