بێرناردۆ سێلڤای ئەستێرەی پورتوگالی یانەی مانچستەر سیتی دوای نۆ وەرز لە یاریکردن بۆ ئەو یانەیە لەبەردەم هەنگاوێکی مێژووییدایە بۆ پەیوەندیکردن بە پڕۆژە نوێیەکەی خۆسێ مۆرینۆ لە ڕیاڵ مەدرید.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی خۆرخێ مێندێسی بریکاری یاریزانان پێش دوو مانگ پێشنیاری ئەم مامەڵەیەی بە شاهانەکان داوە و دوای سەرکەوتنی فلۆرێنتینۆ پێرێز لە هەڵبژاردنەکاندا کارگێڕی یانەکە بە فەرمی بڕیاری جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مۆرینۆی داوە کە پێداگری لەسەر گواستنەوەی سێلڤا دەکات.
ئەم پێشهاتە وایکردووە بێرناردۆ سەرجەم گفتوگۆکانی لەگەڵ یانەکانی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕابگرێت و لە لێدوانێکیشیدا لە کاتی بەشداریکردنی لە مۆندیالی ٢٠٢٦ لە ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە دەچێتە ئەو شوێنەی بەڕاستی داوای دەکەن .
مۆرینۆ دەیەوێت بەم گواستنەوەیە هێڵی ناوەڕاستی لۆس بلانکۆس بە تەواوی ڕێکبخاتەوە و پێکهاتەیەکی بەهێز بۆ ڕکابەریکردنی سەرجەم نازناوەکانی وەرزی داهاتوو بنیات بنێت.

