سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، پەرلەمانتار عامر ئەلفایز ڕایگەیاند کە چوارچێوەی هەماهەنگی دەسەڵاتی داوەتە سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی و گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی کوتلە و قەوارە سیاسییە بەشداربووەکانی ناو حکومەت، کە تا ئێستا کاندیدی وەزارەتە بەتاڵەکانیان یەکلا نەکردووەتەوە.
ئەلفایز به شەفەق نیوزی راگەیاند:
زەیدی هەوڵ دەدات سەرەتا لەگەڵ کوتلەکان بگاتە ڕێککەوتن بۆ هەڵبژاردنی وەزیری گونجاو کە لە لایەن خودی کوتلەکەوە کاندید دەکرێت. پاش ئەوەی سەرۆکوەزیران قەناعەتی بە کاندیدەکان هێنا، ناوەکانیان دەخاتە بەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی کۆتایی.
ئاشکراشی کرد: لەبەر ئەوەی پەرلەمان لە ئێستادا لە پێشووی یاساداناندایە، بۆ دەنگدان لەسەر وەزیرە نوێیەکان پێویست دەکات سەرۆکی پەرلەمان هەیبەت ئەلحەلبووسی بانگهێشت بۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بکات. ئەگەر ئەمە نەکرێت، ئەوا پرۆسەی دەنگدانەکە دەکەوێتە دوای تەواوبوونی پشووی پەرلەمان لە سەرەتای مانگی تەممووزی داهاتوودا.

