zagros news agency

زانیاری دەربارەی پێکانەکەی یاسین بۆنۆ

موحەمەد وەهبی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب دوای بەرامبەر بوونی تیپەکەیان بەرامبەر بەڕازیل نیگەرانی خۆی دەربڕی بەو حاڵەی یاسین بۆنۆی گۆڵپارێز،کە بەهۆی پێکانەوە داناڵێنێت و ترس هەیە لەوەی بۆ یاری داهاتووی شێرەکانی ئەتڵەس نەتوانێت بەشداری بکات.

موحەمەد وەهبی وتی؛هەرچەندە لە ئێستادا شتەکان جێگەی نیگەرانین و مەترسیداریش دەرناکەون،بەڵام دەمانەوێت بۆنۆ ئامادە بێت بۆ یاری داهاتوو،وە ئەمڕۆ پشکینینی پزیشکی بۆ دەکەین و دەمانەوێت کۆی وردەکاریەکان بزانین.

شایەنی باسە ڕۆژنامەی ئاس بڵاویکردۆتەوە لەسەرەتای یاریەکەوە هەست دەکرا بۆنۆ ئازاری هەیە لە قاچی،بەڵام دوای کەوتنەکەی و پەیدا بوونی ئازار لە قۆڵی زیاتر دڵەڕاوکێی خستە دڵی هاندەرانی مەغریب.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دیاز نیگەرانە لە ڕیاڵ مەدرید

یاسین

بۆ یەکەمین جار یاسای نوێی ئۆفساید جێبەجێ کرا

یاسین

یانەیەکی گەورە دێتە پێشەوە بۆ گواستنەوەی جواو پێدرۆ

sarkar