zagros news agency

‎بەرپرسێکی ئیسرائیلی: پەیوەست نین بە ڕێککەوتنی ترامپ و تاران بە تەواوی

لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە یادداشتی تێگەیشتن لەنێوان ئێران و ئەمریکا واژۆ بکرێت، هێشتا  هەڵوێستی ئیسرائیل روون نیە پێدەچێت بە رێکەوتنەکە رازیی نەبێت .

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی «ئیسرائیل هایۆم»، سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی پلە بالا ئاماژەی دا کە ئیسرائیل دەتوانێت خۆی لە هەر هەڕەشەیەک بپارێزێت، تەنانەت ئەگەر ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێرانیش واژۆ بکرێت. بەڵام هەمان کات، پێویستە هەنگاوەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان هاوتا و هاوئاهەنگ بکات.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونی کردەوە کە بابەتی هاوئاهەنگی بە تایبەتی پەیوەندی بە بەڵێن و پابەندییە دەتوانرێت ئەمریکا بەرامبەر لایەنەکانی دیکەی ناوچەکە هەیبێت.

لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی ئیسرائیل چی دەکات ئەگەر تاران پڕۆژەی مووشەکی خۆی دووبارە دەستپێ بکات، سەرچاوەکە وتی مەبەستی سەرەکی ڕێککەوتنەکە ئەوەیە ڕێگە لە ڕوودانی ئەو سناریۆیە بگرێت.

مووشەکەکان و ڕێکخراوە چەکدارەکان

هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی دا کە بابەتی مووشەکەکانی ئێران و پشتگیری تاران بۆ ڕێکخراوە چەکدارە هەرێمییەکان، هێشتا لەسەر مێزی گفتوگۆکان ماونەتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، سەرۆکی ئەمریکا، دونالد ترامپ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاھو، بەڵێنی داوە کە پرسی پڕۆگرامی ناوەکی ئێران بە شێوەیەکی گشتگیر چارەسەر دەکرێت؛ ئەگەر نا، هیچ ڕێککەوتنێک ئەنجام نادرێت.

هەروەها ئاماژەی کرا کە ترامپ جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی هەموو ئەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆی چوونە ناو شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، دەبێت لە ناو ڕێککەوتنەکە چارەسەر بکرێن. لەوانە: پڕۆگرامی ناوەکی ئێران، مووشەکە بالیستیکەکان و پشتیوانیکردنی ڕێکخراوە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، لە پێشەوەیاندا حیزبوڵڵا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات

یاسین

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڤاڵی بەڕێز (تەحسین دۆلەمەری)

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح