سەعات (٨)ی ئەمشەو ڕێکەوتى (2026/6/14) ئەنجامى تاقیکردنەوە فێرکارییەکانی کۆتایی خولی ٢٢ هەمینی ئاستەکانی زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنرێت.
بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامى تاقیکردنەوەى کۆتایی ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن لە بەشى (result):
https://lc.digital.gov.krd/#/login
جێگەى ئاماژەیە؛ بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (٢٣٢٦) بەشداربوو لە ماوەی نێوان (٦/ ٦/ ٢٠٢٦ تاوەکو ١٠/ ٦/ ٢٠٢٦) لە سێنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەشداریان کرد لە تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی.

