zagros news agency

ئینستیتیوتی فەرەنسی کۆنسێرتێکی بە بۆنەی جەژنی میوزیک سازکرد

لە چوارچێوەی چالاکییە کەلتووری و هونەریی

بەردەوامەکانیدا، ئینستیتیوتی فەرەنسی لە هەولێرکۆنسێرتێکی تایبەتی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی میوزیک ڕێکخست، تێیدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و دیپلۆماتکاران و هۆگرانی هونەر ئامادەی بوون.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە، کۆنسێرتەکە بە ئامادەبوونی ومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، یان برایم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران، نوێنەرانی ڕێکخراوەکان، هونەرمەندان و ئارەزوومەندانی بواری میوزیک.

هونەرمەندانی بەشداربوو چەندین پارچە میوزیکی جیاواز و گۆرانیی جۆراوجۆریان پێشکەش کرد. پێشکەشکردنی ئەم بەرهەمە هونەرییانە سەرنجی ئامادەبووانی ڕاکێشا و لە لایەن ئامادەبووانەوە پێشوازی لێکرا.

ڕێکخەرانی کۆنسێرتەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە ئامانجی سەرەکیی ئەم چالاکییە بریتییە لە پاڵپشتیکردنی کەرتی هونەر و میوزیک، لەگەڵ ڕەخساندنی کەشێکی کەلتووری و هونەریی هاوبەش لە نێوان گەلاندا.

جەژنی جیهانیی میوزیک بە یەکێک لە گرنگترین بۆنە کەلتوورییەکان لە سەرانسەری جیهاندا دادەنرێت. ساڵانە لە زۆربەی وڵاتان بە شێوازی تایبەت ئامادەکاریی بۆ دەکرێت و لە ڕێگەی سازکردنی چالاکی و کۆنسێرتی هەمەجۆرەوە بەرز ڕادەگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێتفلێکس بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی “Extraction” بەرهەم دەهێنێت

ART

باتمان دەگەڕێتەوە بۆ تەلارسازییە گۆتیکییەکەی گلاسگۆ

ART

وارویک دەیڤس: زنجیرەی نوێی هاری پۆتەر زۆر لە فیلمەکان قووڵتر دەبێت

ART