zagros news agency

ماکرۆن باس لە “ئەرکێک لە گەرووی هورمز” بە سەرکردایەتی فەرەنسا و بەریتانیا دەکات

 

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە فەرەنسا و بەریتانیا ئامادەن بۆ سەرکردایەتیکردنی “ئەرکێک” لە گەرووی هورمز، و ئاماژەی بە ئەگەری ناردنی فڕۆکەهەڵگری فەرەنسی بۆ ناوچەکە کرد لە ماوەی ٢ بۆ ٣ ڕۆژدا، تەنها دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران.

ماکرۆن ڕوونی کردەوە کە چەند وڵاتێکی ئەوروپی، لەوانە بەریتانیا، ئیتاڵیا و هۆڵەندا، ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ بەشداریکردن لەم ئەرکەدا بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی (کەشتیوانی).

لەم بارەیەوە وتی: “دەبێت گەرووی هورمز بەبێ باجی تێپەڕین بکرێتەوە، و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی هیچ باجێک لە ئارادا نەبێت.”

سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئاشکرای کرد کە سوڵتاننشینی عومان دژی بوونی ئەرکێکی نێودەوڵەتی نییە لەو گەرووە ستراتیژییەدا.

سەبارەت بە دابینکردنی وزە، ماکرۆن ئاماژەی بەوە کرد کە چەند هەفتەیەکی دەوێت پێش ئەوەی کاریگەری ڕاستەقینەی هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران لەسەر بازاڕە جیهانییەکان دەربکەوێت.

 

sky news

هەواڵی پەیوەندیدار

حووسییەکان: له‌ ره‌مه‌زان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان زیاد ده‌كه‌ین، هێرشمان كرده‌ سه‌ر کەشتیه‌كی ئەمه‌ریکا

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی پەیامێک بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدی بڵاودەکاتەوە

سەڵاح

سۆمۆ: هیچ نەوتێکی هەرێمی کوردستان بێ ڕەزامەندی ئێمە ناچێتە دەرەوە

یاسین