zagros news agency

کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئێل ئال ئیسرائیلی ڕێککەوتنێکی گەورەی واژو کرد بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت لەگەڵ ستارلینک

کۆمپانیای فڕۆکەوانی نیشتمانی ئیسرائیل ئێل ئال بە فەرمی ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ تۆڕی مانگە دەستکردەکانی ستارلینکی سەر بە کۆمپانیای سپەیس ئێکس واژۆ کردووە بە مەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی خێرا و جێگیر لەناو فڕۆکەکانیدا

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە لە سەرەتای ساڵی دوو هەزار و بیست و حەوتەوە لەسەر سەرجەم فڕۆکەکانی ئەم کۆمپانیایە جێبەجێ دەکرێت و بە شێوەیەکی بێبەرامبەر پێشکەشی سەرنشینان دەکرێت تا بتوانن لە کاتی گەشتە ئاسمانییەکانیاندا بە ئاسانی کارەکانیان بکەن و سەیری ڤیدیۆ بکەن و پەیوەندییە بەردەوامەکانیان نەپچڕێت هەرچەندە لایەنەکان هێشتا وردەکارییە داراییەکانی ئەم گرێبەستەیان ئاشکرا نەکردووە

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێل ئال ڕایگەیاندووە کە هێنانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی ستارلینک هەنگاوێکی گەورەیە بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی گەشتەکان و گونجاندنیان لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەم هەنگاوەش کۆمپانیاکە دەچێتە ڕیزی چەندین کۆمپانیای گەورەی فڕۆکەوانی جیهانی کە پێشتر هاتوونەتە ناو ئەم تۆڕەوە وەک کۆمپانیاکانی یونایتد ئێرلاینز و قەتەر ئێرلاینز و لۆفتهانزا کە ئەوانیش ستارلینکیان بۆ فڕۆکەکانیان هەڵبژاردووە

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیاکانی Cisco و MikroTik ڕێکاری توندتر بۆ پاراستنی داتا دەگرنە بەر

دڵشاد

کۆمپانیای GRAI تێڕوانینێکی نوێ بۆ پەیوەندی نێوان ژیری دەستکرد و موزیک دەخاتە ڕوو

یاسین

حکومەتی ئەندەنوسیا کۆمپانیای Apple سزا دەدات

یاسین