zagros news agency

زێلێنسکی: هێزەکانمان پاڵاوگەیەکی نەوتیان لە ناو جەرگەی مۆسکۆ کردە ئامانج

 

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە هێزەکانی وڵاتەکەی لە هێرشێکی شەوانەدا پاڵاوگەیەکی نەوتیان لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بۆردومان کردووە.

زێلێنسکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” نووسیویەتی: “ئەمجارەیان مۆسکۆ هەستی بە تواناکانی ئۆکرانیا کرد لە پێکانی ئامانجە دوورەکان، کاتێک پاڵاوگەیەکی نەوت لە دووری ٥٠٠ کیلۆمەتر (لە سنوورەکانی ئۆکرانیاوە) کرایە ئامانج.”

سەرۆکی ئۆکرانیا جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم هێرشە “وەڵامێکی دادپەروەرانەیە بۆ هێرشە بەردەوامەکانی ڕووسیا و بۆ درێژکردنەوەی ئەو جەنگەی کە پێویستە کۆتایی پێ بهێنرێت.”

ئەم لێدوانانەی زێلێنسکی لە کاتێکدایە کە ئۆکرانیا لەم دواییانەدا هێرشە درۆنییەکانی بۆ سەر ژێرخانە وزەییەکانی ناوخۆی ڕووسیا زیاد کردووە، بە ئامانجی لاوازکردنی توانای سەربازی و ئابووری ئەو وڵاتە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان گرژییەکانی نێوان ڤەنزوێلا و ئەمریکا تاوتوێ دەکات

یاسین

شەقامەکانی هەولێر چاک دەکرێنەوە

یاسین

ڕاوێژکاری زەیدی: حکومەت ڕێکاری گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی هێزی کڕینی دینار و کەمکردنەوەی هەڵاوسان

یاسین