لە درێژەی پڕۆژەی “سینەما و جەماوەر”، کە ماوەی 2 ساڵە بەردەوامە، بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر نمایشی ئەم هەفتەیەی ڕاگەیاند.
پڕۆژەکە بە پاڵپشتی پارێزگای هەولێر کارەکانی ئەنجام دەدرێت. بۆ ئەمجارە فیلمی “هەڵۆکانی جەنگ” کە لە دەرهێنانی کاروان ئاواتە، نمایش دەکرێت.
نمایشکردنەکە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی سبەی چوارشەممە، لە هۆڵی 12ـی سینەما ئێمپایەر لە فامڵی مۆڵی هەولێر دەبێت.
ئەم پڕۆژەیە تەنیا نمایشکردنی فیلم ناگرێتەوە، بەڵکو وەک نەریتێکی بەردەوام، لەپاش بینینی فیلمەکە، گفتوگۆیەکی کراوە لەبارەی ناوەڕۆک و لایەنە هونەرییەکانی فیلمەکە دەبێت، هەروەها ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان بۆ ستافی فیلمەکە و ئەو رووخسارە هونەرییانە بەڕێوەدەچێت کە سەرەڕای هەموو ئالنگارییەکان، توانیویانە بەرهەمێکی کوالێتی بەرز پێشکەش بکەن.

