ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌وه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر جوڵه‌ی بازرگانی له‌ده‌وازه‌كان دروست بووه به‌تایبه‌ت سنووری حاجی ئۆمه‌ران و لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی کەمبوونەوەی جموجولی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئومەران.
ره‌شید هه‌ركی، بۆ زاگرۆس گوتی: “دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران – تەمەرچین، تاکە دەروازەی سنووریی فەرمییە لە سنووری پارێزگای هەولێر لەگەڵ ئێران.به‌داخه‌وه به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌وه زیانێكی زۆر بازرگانی به‌ركه‌وتووه قەبارەی بازرگانی نێوانیان ساڵانە ملیاران دۆلارە. هاوکات بەشێک لەو کاڵایانەی لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاوردە دەکرێن رەوانەی شارەکانی عێراق دەکرێن. ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران شاده‌ماری بازرگانی نێوان كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانه، به‌داخه‌وه بازرگانی و ئاڵۆگۆ له‌و ده‌روازه‌یه كه‌م بوه‌ته‌وه بەشێوەیەک پێش هەڵگیرسانی جەنگ رۆژانە 300 بارهەڵگر لەو دەروازەیەوە کاڵا و کەلوپەلی بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان و تەنانەت عێراق دەگواستەوە، بەڵام ئێستا رۆژانە 150 بارهەڵگر کاڵا و کەلوپەل بار دەکەن و بۆ شارەکانی دەگوازنەوە.
ئه‌وه‌شی خسته‌رووو: به‌شێك له هۆكاری كه‌م بوونه‌وه بازرگانی ئه‌وه‌یه كه ئێران پێداویستی ناوخۆی ئێستا زیاتر له هه‌نارده به‌هۆی جه‌نگه‌وه هاوکات یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەوەیە بەشێک لە کارگەکان بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەهۆی جەنگەوە زیانیان بەرکەوتووە. و ئه‌م زیانه به‌ر هه‌موو ده‌روازه‌كان كه‌وتووه نه‌ك ته‌نیا حاجی ئۆمه‌ران به‌لام ئێمه به‌دواداچون ده‌كه‌ین و له‌هۆكاره‌كان ده‌كۆڵینه‌وه وه‌ك ژووری بازرگانی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێوسته له‌گه‌ڵ لایه‌ننی ئێرانیش قسه بكه‌ین.

