ڕاپۆرتە تەکنەلۆژییەکان ئاشکرایان کردووە کە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ڕووبەڕووی سەرئێشەیەکی گەورەی ئەمنی بووەتەوە دوای ئەوەی کەلێنێکی مەترسیدار لە سیستمێکی ناوخۆیی پەخشی مۆندیالی دوو هەزار و بیست و شەش دۆزراوەتەوە کە دەبووە هۆی ئەوەی هەر کەسێک بتوانێت دەستکاری پەخشی تەلەفزیۆنی یارییەکان بکات بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی تێک کڕانچ ئەم کێشە ئەمنییە لەو سیستمەدا بووە کە بەرپرسە لە گواستنەوە و بەڕێوەبردنی سیگناڵەکانی پەخشی ناوخۆیی و گرافیکی سەر شاشە و بەهۆی ئەم کەرێنەوە هەر گەشەپێدەر یان هاكکەرێک دەیتوانی بەبێ نیاز بە تێپەڕەوشە یان ناسنامەی فەرمی بچێتە ناو سیستمی سەرەکی و دەستکاری کوالیتی یان لۆگۆ و گرافیکەکانی سەر شاشە بکات کە بۆ ملیۆنان بینەر لە جیهاندا دەچێت کێشەکە لە لایەن توێژەرانی بواری ئاسایشی چاوەدێرییەوە دۆزراوەتەوە و دەرکەوتووە کە بەشێک لە پۆرتەکانی گواستنەوەی داتای فیفا بە کراوەیی جێهێڵدراون و ئەگەر لە کاتی یارییە فەرمییەکاندا بقۆزرایەتەوە هاكکەران دەیانتوانی وێنەی نەشیاو یان پەیامی چەواشەکاری بخەنە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان بەڵام دوای ئاگادارکردنەوەی دەستبەجێ تیمەکانی تەکنەلۆژیای سەر بە فیفا خێرا کەلێنەکەیان داخستووە و ڕایانگەیاندووە کە سیستمەکەیان ئێستا پارێزراوە و هیچ بەڵگەیەک نییە کە نیشانی بدات پێش چاککردنی ئەم کێشەیە لەلایەن کەسانی هاککەرەوە بەکارهێنرابێت

